پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سبەی شەممە تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی 12ی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە کاتژمێر 7:30 دەستپێدەکات و وەزارەتی پەروەردەش دەڵێت، “بردنەژوورەوەی هەموو جۆرە ئامێرێکی ئەلیکترۆنی بۆناو ناوەندەکانی تاقیکردنەوە قەدەغەیە و ڕێگەپێنەدراوە”.
ئەمڕۆ هەینی لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی پەروەردە کە واژۆی ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی لەسەرە هاتووە، “پرسیاری بابەتەکانی تاقیکردنەوە لە قوتابیان وەردەگیرێتەوە لەلایەن مامۆستای چاودێر و دەبێت بەڕێوەبەری هۆڵ و یاریدەدەر لەوە دڵنیاببنەوە کە پرسیارەکان و پەڕەی سۆما وەردەگرنەوە، پرسیاری هەموو قوتابییەکان ناوی خۆیانی لەسەرە، هەر پەڕەیەکی سۆمای قوتابی و خوێندکار ئەگەر پەڕەی پرسیاری تاقیکردنەوەکانی لەگەڵدا نەگەڕێتەوە، نمرەی بۆ هەژمار ناکرێت”.
ئەوەش هاتووە، “مامۆستایانی پۆلی 12 مافیان نییە پرسیارەکانی پۆلی 12 پاش تاقیکردنەوەکان بڵاوبکەنەوە و وەڵامی بۆ دیاری بکەن، هەر مامۆستایەک ئارەزوو دەکات بەشێک بێت لە دیاریکردنی وەڵامی نمونەیی، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە گشتییەکەی دەتوانێت ناوی کاندید بکات و لە لیژنەی باڵای ئەزموونە گشتییەکان ڕۆژانی تاقیکردنەوە پاش کاتژمێر 12 وەڵامەکان دیاری دەکرێن، پاشان تەنها لیژنەی باڵا ڕێگەپێدراوە کۆپییەک لە پرسیارەکان و وەڵامی نمونەیی بڵاوبکاتەوە”.
پێشتریش سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ڕایگەیاند، لە سبەینێوە بەهۆی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی، هەموو ڕۆژێک سێ کاتژمێر هێڵەکانی ئینتەرنێت ڕادەگیرێت.