ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبووەوە و چەند پرسێکی گرنگی تاوتوێ کرد کە پرسی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان لە گرنگترین پرسەکان بوو.

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سایتی فەرمی حزبەکەی راگەیاند: ئەمڕۆ سێشەممە 12ى ئازارى 2024، بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، مەکتەبی سیاسی کۆبووەو چەند پرسێکی گرنگی تاوتوێ کرد، کە لە سەرەکیترین تەوەرەکان پرسی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان بوو.

سەعدی ئەحمەد پیرە وتی: کۆبوونەوەکانی مەکتەبی سیاسی لەبارەی پرسی هەڵبژاردن و چەند پرسێکی دیکە بەردەوامی دەبێت و لەوچوارچێوەیەشدا بڕیارە رۆژی هەینی 15-3-2024، جارێکی دیکە مەکتەبى سیاسى کۆببێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا