عەبدوڵڵای حاجی مەحموود: من ئێستاش جێگری سەرۆکم

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عەبدوڵڵای حاجی مەحموود لەبارەی بڕیاری دوورخستنەوەی لە پارتی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، “بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی حزب، تەنها لە رێگەی کۆنگرەوە دەتواندرێت کۆتایی بە دەسەڵاتی سەرۆک و جێگر و ئەندامانی حزبەکە بگەیەندرێت و من تا ئێستاش جێگری سەرۆکی پارتی سۆسیالست دیموکراتی کوردستانم”.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا کە لە هەولێر ئەنجامیدا، عەبدوڵڵای حاجی مەحموود کە بە بڕیارێکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان لە پارتەکە دوورخرایەوە رایگەیاند: ئەرک و گرنگیی ئەندامانی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی و سەرۆک و جێگری حزب لە پەیڕەوی ناوخۆدا دیاریکراوە و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی دەسەڵاتی دوورخستنەوەی ئەندامی نییە.

دەشڵێت، “تەنها لە رێگەی کۆنگرەوە دەتوانن من دووربخەنەوە و ئەگەر کۆنگرەکەش نائاسایی بێت دەبێت ئەندامانی کۆنگرەی پێشوو کە دەنگیان بە پەیڕەو داوە، بگەڕێندرێنەوە بۆ ئەوەی دووبارە دەنگ بە لابردن و دوورخستنەوەی من بدەن”.

رۆژی سێشەممە (5-3-2024) لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەی سەرکردایەتی و ئەندامانی پارتەکە، بڕیار درا بە دوورخستنەوەی عەبدوڵای حاجی مەحموود جێگری سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان و برای محەمەدی حاجی مەحموودی سەرۆکی پارتەکە.

بەگوێرەی بڕیارەکەی ئەنجوومەنەکە “لەمڕۆ بەدواوە عەبدوڵڵای حاجی مەحموود هیچ پەیوەندییەکی بەسەر پارتی سۆسیالست دیموکراتی کوردستانەوە نەماوە و سەرجەم ئەو موڵ و ماڵەی کە خاوەندارییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ حزب و لای عەبدوڵڵای حاجی مەحموودە، دەبێت بگەڕێندرێتەوە بۆ حزب”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا