پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
راوێژكاری ته‌ندروستی په‌رله‌مانی كوردستان لەبارەی زیاد بوونی كۆرۆناوە هۆشداری دەدات و رایدەگەیەنێت “خه‌ریكه جارێكی تر نه‌خۆشخانه‌كان پڕ ده‌بن و شوێنی نه‌خۆش نامێنێت، هه‌ر 10 ڕۆژ جارێك ژماره‌ی توشبوان دو هێند ده‌بێت”.
خاڵس قادر، ڕاوێژكاری ته‌ندروستی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌په‌یامێكدا كە بەبۆنەی جەژنی قوربان بڵاویكردووەتەوە و تیایدا رایگەیاندووە “ئه‌مساڵ جه‌ژنه‌كه‌مان له كاتێكدایه كه كه‌شوهه‌وا و كۆڕۆناكه ده‌كوڵێن، خۆتان و خانه‌واده‌كانتان بپارێزن، به‌داخه‌وه خه‌ریكه جارێكی تر نه‌خۆشخانه‌كان پڕ ده‌بن و شوێنی نه‌خۆش نامێنێت، جارێكی تر كۆرۆنا به‌خێرایی بڵاوده‌بێته‌وه”.
هەر لەو پەیامەدا دوادەكات خۆتان به‌دور بگرن له قه‌ره‌باڵغی، سه‌ردانی زۆر پێویست نه‌بو دوایبخه‌ن، جه‌ژنانه ده‌كرێت له‌و دۆخه ترسناكه به نامه و ده‌نگ بێت، ئه‌مجاره گه‌نجان و ئه‌وانه‌ی نه‌كوتراون زیاتر توش ده‌بن، كوتان مه‌رج نیه به‌ڕێژه‌ی 100% بمانپارێزێت به‌ڵام گرنگترین ڕێگه‌یه بۆ خۆپارێزی.
بەوتەی ئەو راوێژكارە، ڕێژه‌ی مردن و قورسی نه‌خۆشیه‌كه كه‌متره له شه‌پۆڵه‌كانی پێشوتر، به‌ڵام خێرایی بڵاوبونه‌وه و زۆرتربونی ژماره‌ی توشبووان، ژماره‌ی مردوان زیاتر و پێویستی بۆ داخڵبون زیاتر ده‌كات له توانای نه‌خۆشخانه‌كان، ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بویت، خوت جیابكه‌وه و تێكه‌ڵی كه‌س مه‌به.
ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتریش وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان رایگەیاند “زیادبوونی ئامارەکانی کۆرۆنا ترسناکە و پێشبینی هەزاران توشبووی رۆژانە دەكرێ لە داهاتوو”