بەهۆی مینەوە هاووڵاتییەك بووە قوربانی

پۆڵەتیك پرێس

بە هۆی تەقینەوەی مینەوە لە سنوری قەزای چۆمان هاووڵاتییەك گیانی لە دەستدا، كە بەمەبەستی كۆكردنەوەی گژ و گیای بەهارە رووی لە كوێستانەكانی ناوچەكە كردبوو.

دەزگای گشتی كاروباری مین لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، رۆژی یەكەشەممە لە كوێستانەكانی بەردەبوكی سنوری قەزای چۆمان مینێك لە جۆریV69 بە گەنجێكی تەمەن 29 ساڵ بە ناوی شوان جەمال ئەحمەد تەقیوەتەوە و بە هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

ئەوەش هاتووە، ئەو هاوڵاتیە بە مەبەستی كۆكردنەوەی گژ و گیای بەهارە رووی لەو ناوچەیە كردبوو.

بەهۆی بوونی پاشماوەكانی چەك و تەقەمەنی لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان، ساڵانە چەندین هاووڵاتی گیان لەدەست دەدەن یان بریندار و كەم ئەندام دەبن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا