پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیادا لەگەڵ یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا کۆبووەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی و یاشار گولەر دوایین پێشهاتە ئەمنییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مەترسی و هەڕەشەکانی تیرۆریان تاوتوێ کرد.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری بەرگریی تورکیا، هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە و هەوڵدان بۆ رێگرتن لە تەشەنەسەندنی زیاتری ئاڵۆزییەکان؛ هەروەها داکۆکییان لە برەودان بە پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە.
هەر ئەمڕۆ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئەنتاڵیای تورکیا لەگەڵ سەرۆککۆماری بولگاریا کۆبووەوە. بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی داواى لێکردووە، بولگاریا ئاستى نوێنهرايهتيى خۆى له ههولێر بهرزبكاتهوه.