سەرۆککۆمار مەرسوومی کۆماری بۆ دانانی 12 پارێزگاری نوێ دەرکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆککۆماری عێراق، مەرسوومی کۆماری بۆ دانانی 12 پارێزگاری نوێ دەرکرد، دوای ئەوەی لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگاکانەوە ھەڵبژێردران.

رۆژی سێشەممە د. لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق، مەرسوومی کۆماریی بۆ دانانی ژمارەیەک پارێزگار دەرکرد، ئەوەش دوای تەواوکردنی ڕێکارەکانی وردبینی لەلایەن بەشی یاساییەوە.

مەرسومەکە تایبەتە بە پارێزگارەکانی بەغداد، بەسرە، نەینەوا، بابل، کەربەلا، واست، زیقار، نەجەف، ئەنبار، موسەنا و میسان و دیوانیە.

نوسینگەی سەرۆککۆماری عێراق دەڵێت، رێکارەکانی دانان و دەرکردنی فەرمان بۆ تەواوی پارێزگارەکانی دیکەش تەواودەکرێت.

رۆژی 18ی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردوو، ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق جگە لە ھەرێمی کوردستان ئەنجامدرا، لە ئێستاشدا زۆرێک لە پارێزگارەکان لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگاکانەوە ھەڵبژێردراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا