پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، لە نزیک گوندی (سەید جەژنی) بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلەوە سێ کەس برینداربوون.
ئەمڕۆ سێشەممە 6ی شوبات، هاتووچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە،” دوو ئۆتۆمبێلی جۆری( نیسان پیک ئاب – تویوتا کرولا)، لەنزیک گوندی سەید جەژنی پێکیاندادا و برینداری لێکەوتەوە”.
ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی ڕووداوەکەوە سێ کەس برینداربوون و بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار گواسترانەوە.
ڕوونیکردەوە، تیمی هاتووچۆ لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە، بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕودانی ڕووداوەکە.