بریندارێكی رووداوەكەی عەربەت گیانی لە دەستدا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، بریندارێكی ئەو ئاگرە گیانی لەدەستدا كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە كارگەیەكی قیر لە سنوری ناحیەی عەربەت كەوتەوەو هێشتا كۆنترۆڵ نەكراوە. ئەوەش دەبێتە دوەم كەس كە بەهۆی روداوەكەوە گیانلەدەستدەدات.

وتەبێژی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، بریندارێكی ئاگرەكەی عەربەت گیانیلەدەستدا.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاگر لە كارگەیەكی قیر لە سنوری ناحیەی عەربەت كەوتەوەو پێشتر بەهۆی ئاگرەكەوە كەسێك گیانی لەدەستداوەو سێ كەسی دیكەش بەسەختی سوتاون.

لەدوایین راگەیەندراویدا، كە سەعات 7:20 خولەكی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، بڵاوكراوەتەوە، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی رایگەیاندوە كە دوای 17 سەعات لە هەوڵی تیمەكانیان هێشتا ئاگرەكە كۆنترۆڵ نەكراوە، ئەوەش بەهۆی زۆری ئەو سوتەمەنییەی كە لە كارگەكەو كۆگانیدا هەیە كە بۆتە هۆكاری بەردەوامی و گەورەیی قەبارە و فراوانی ڕوبەری ئاگرەكە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا