حکومەت گرێبەستی کارمەندانی تەندروستی هەڵوەشاندەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ژمارەیەک لە کارمەندانی تەندروستی نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە کۆرۆنا لە دهۆک، ئەمڕۆ چوونە شاری هەولێر و گردبوونەوەیان ئەنجامدا بە هۆی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکانیان.

ژمارەیەک لە کارمەندانی نەخۆشخانەی لالاڤ-ی تایبەت بە کۆرۆنا لە شاری دهۆک، ئەمڕۆ لە شاری هەولێر گردبوونەوەیان ئەنجامدا بەهۆی ئەوەی حکومەت لە 11ی مانگی نیسانی ئەمساڵدا بڕیاری داوە بە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکانیان.

ئاماژەیان بەوەشدا، لە نەخۆشخانەکەیاندا 29 کارمەندی خۆبەخش هەبووە، لەگەڵ 23 کارمەندی گرێبەست، ماوەی شەش مانگیشە بموچەیان پێ نەدراوە، هەربۆیە ئەمڕۆ چوونە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران، چونکە کێشەکەیان چارەسەر نەکراوە.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا