هەمووشتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا لەناو خاکی عێراق و سووریا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە بەرامبەر کوژرانی سێ سەربازی ئەمریکیدا، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا لە دوایین ساتەکانی شەوی هەینی، لەنێو عێراق و سووریا هێرشیان کردە سەر پێگەی سوپای پاسدارانی ئێران و گرووپە چەکدارەکانی لایەنگری ئەو وڵاتە.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، 85 ئامانجیان لەنێو عێراق و سووریا بۆردوومانکردووە کە لە لایەن فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لێی، بۆ هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەکارهێنراون.

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا دوای هێرشەکە لە راگەیەندراوێکدا هۆشداریدا: ئەمڕۆ وەڵامی ئێمە دەستیپێکرد، هەموو ئەوانەی هەوڵدەدەن زیانمان پێ بگەیەنن، با ئەمە بزانن: ئەگەر ئێوە زیان بە ئەمریکییەک بگەیەنن، وەڵاممان دەبێت.

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، ئامانجەکان هۆشیارانە هەڵبژێردران بۆ ئەوەی رێگری لە بەرکەوتنی خەڵکی سڤیل بکرێت.

زیاتر لە 125 مووشەک لەو هێرشانەدا بەکارهێنراون کە لەو جۆرە بوون ئامانجەکانیان بە وردی دەپێکن

مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ھۆشداری دەداتە سعودیە و ئوردن و کوەیت کە رێگەیان داوە خاکەکەیان بۆ ھێرشکردنەسەر عێراق بەکاربھێنرێت.

ئەبو ئالا وەلائی، سەرۆکی گروپی چەکداری سەید شوھەدا رایگەیاند، گروپی مقاوەمەی ئیسلامی کە ھێرشیان کردوەتەسەر ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، تائێستاش ئامادەن بۆ ئەوەی چالاکی زیاتر ئەنجام بدەن، ھۆشداریشی داوەتە کوەیت و سعودیە و ئوردن کە رێگەیان بە ئەمریکاداوە لە خاکی وڵاتەکانیانەوە ھێرشبکاتەسەر عێراق و مقاوەمەش دەتوانێت وەڵام بداتەوە، داواشیکردووە پێویستە رێز لە دراوسێیەتی و رۆڵی عێراق بگیرێت.

ئەبو ئالا وەلائی داواش لە ئەنجومەنی نوێنەران دەکات وەزیری دەرەوەی عێراق بانگھێشت بکات بۆئەوەی داوای روونکردنەوە لەو سێ وڵاتە بکات کە رێگەیان بە ھێرشکردنەسەر عێراق داوە، دەشڵێت، گرنگە بە گفتوگۆ و دانوستان کۆتایی بە مانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بھێندرێت.

کۆشکی سپی دەڵێت: بەر لەو هێرشە ئاسمانیانە، حکومەتی عێراق ئاگادارکراوەتەوە

یەحیا رەسول وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە، ئەمریكا لەڕێگەی فڕۆكەی جەنگییەوە هێرشی كردۆتە سەر شاری قائم و چەند ناوچەیەكی سنوریی عێراق، ئەو هێرشانە لەكاتێكدان كە عێراق هەمو هەوڵی خۆی خستۆتەگەڕ بۆ پاراستنی سەقامگیری ناوچەكە.

وتیشی: ئەو هێرشانە پێشێلكردنی سەروەری عێراقن و لاوازكردنی هەوڵەكانی حكومەتی عێراقن و ئەنجامەكانی مەترسیدار دەبن لەسەر ئاسایش و سەقامگیری عێراق و ناوچەكە.

کۆشکی سپی دەڵێت “بەر لەو هێرشە ئاسمانیانە، حکومەتی عێراق ئاگادارکراوەتەوە.

سێنتکۆم باس لەوە دەکات، زیاتر لە 125 مووشەک لەو هێرشانەدا بەکارهێنراون کە لەو جۆرە بوون ئامانجەکانیان بە وردی دەپێکن.

مووشەکەکان لە لایەن ژمارەیەک فڕۆکەی جەنگییەوە هاوێژراون، لەنێویاندا فڕۆکەی بۆمبهاوێژی B_1 کە لە ئەمریکاوە تایبەت بۆ ئەو مەبەستە بەکارهاتوون.

فڕۆکەی بۆمبهاوێژی B_1 گەورەترین باری ئاسایی چەک هەڵدەگرێت، فڕۆکەکە  لە ساڵی 1985وە خزمەت بە هێزی ئاسمانی ئەمریکا دەکات و ئەمریکا 45 دانە لەو فڕۆکەیەی هەیە، فڕۆکەکە دەتوانێت شێوەی خۆی بگۆڕێت و توانای هەڵگرتنی بۆمبی ئەتۆمی هەیە. هەروەها دەتوانێت 10تۆن تەقەمەنی و 120 هەزار لیتر سوتەمەنی هەڵبگرێت.

فڕۆکەکە لەلایەن کۆمپانیای بۆینگی ئەمریکییەوە دروستکراوە و تاوەکوو ئێستا چەند ژمارەیەکی دیاریکراوی لێ بەرهەمهێنراوە. درێژی فڕۆکەکە 44.5 مەترە و بەرزییەکەی 10 مەترە.

نرخی هەر فڕۆکەیەک 317 ملیۆن دۆلاری ئەمریکییە و شوێنی تەنیا چوار ئەفسەری فڕۆکەوانی هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا