رووداوێكی هاتووچۆ لە شارەزوور روویداو قوربانی هەیە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رووداوێكی هاتووچۆ لە رێگایەكی گوندی تەپی كەرەم لە شارەزوور روویدا و بەهۆیەوە سێ كەس گیانیان لەدەستدا و هەشت كەسی دیكەش برینداربوون.

نەخۆشخانەی شەهید رەئوف بەگ لەوبارەیەوە رایگەیاند، رووداوەكە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت لەسەر رێگای نێوان شارەزوور – سەیدسادق نزیك گوندی مەحمودخان رووی داوە و دەستبەجێ دوو كەسیان گیانیان لەدەستداوە كە باوكێكی تەمەن سەروو 50 ساڵ و منداڵێكی ساوای تەمەن سەروو چوار مانگ بووە كە بەڕەگەز عەرەب بوون.

ئەوەشخراوەتەڕوو، كەسێكی دیكە لە بریندارەكان پاش گەیاندنی بە فریاكەوتنی سلێمانی بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەست داوە.

بەپێی زانیارییەكان، هەر لەو رووداوەدا هەشت هاوڵاتی دیكە بەسەختی برینداربوون، پاش گەیاندنیان بە هۆبەی فریاكەوتی نەخۆشخانەی گشتی شەهید رەئوف بەگ، فریاگوزاری سەرەتایی بۆ بریندارەكان كراوە دواتر بە چوار ئۆتۆمبێلی فریاكەوتن رەوانەی فریاكەوتنی سلێمانی كران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا