كەریم عەلی: سیستمی بەڕێوەبردنی دارایی و سەرچاوەكانی داهات لە هەرێمی كوردستان خراپە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رەخنەی توند لە وەزارەتی دارایی دەگرێت و دەڵێت تائێستا نەیتوانیوە چاكسازی لە داهاتی خاڵە سنوورییەكان بكات و پێی وایە سیستمی بەڕێوەبردنی دارایی و سەرچاوەكانی داهات لە هەرێمی كوردستان خراپەو پێویستی بە چاكسازی ریشەیی هەیە.

كەریم عەلی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: ئەم كابینەی حكومەتی هەرێم كە باسی چاكسازی دەكات، ئەگەر چاكسازی بكردایەت یەكێك لە سەرچاوەگرنگەكانی داهات خاڵە سنوورییەكانە، سەرچاوەی دیكەمان هەیە وەكو نەوت و داهاتی ناوخۆ، خاڵە سنوورییەكانیش سەرچاوەیەكی گرنگی داهاتە، بەفیعلی چاكسازی تێدابكرێت داهاتەكەی زۆر زیاد دەبێت.

كەریم عەلی وتی: لەم كابینەدا نەك چاكسازی نەكرا بەڵكو كۆمپانیای تر لە دەروازەكان زیادكراون، ئەگەر بەراوردێكی داهاتی خاڵە سنوورییەكان بكرێت لەگەڵ كابینەی پێشوو پێدەچێت لە كابینەی پێشوو داهاتی خاڵە سنوورییەكان زیاتربووبێت، دەبوو داهاتی خاڵە سنوورییەكان لەم كابینەیەدا زیاتر بكرایەت بەتایبەتی لەم كاتەدا كە حكومەت ناتوانێت مووچە دابین بكات و بژێوی ژیانی هاووڵاتیان زۆر خراپە.

وتیشی: ئێمە گرفتمان لەگەڵ كەسدا نییە گرفتمان لەگەڵ دام و دەزگاو سیستمدا هەیە، سیستمی بەڕێوەبردنی دارایی و سەرچاوەكانی داهات لە هەرێمی كوردستان خراپە، پێویستە رێكبخرێتەوە و چاكسازی بكرێت، بۆئەوەی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان لەمە زیاتر برسی و بێ‌ مووچە نەكرێن.

جەختی كردەوە، تائێستا وەزارەتی دارایی نەیتوانیوە چاكسازییەكی ئەوتۆبكات كەمن ئێستا بیخەمەڕوو، ئەوە حاڵی مووچە خۆرانە، داهاتی ناوخۆو خاڵە سنوورییەكان و وەئێستا داهاتی نەوتیش “رۆژانە چەند سەد هەزار بەرمیلێك نەوت بەرهەم دەهێنرێت” یەك دینار داهاتی دیارنییە پێویستە هەموومان گوشاربكەین بۆئەوەی ئەمانە رێكبخرێنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا