بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە چین ڕوویدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە23ی کانونی دووەمی 2024، بوومەلەرزەیەکی بەهێز ناوچەی شینگیانگی ڕۆژئاوای چینی هەژاند.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی شینخوای چین، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، بوومەلەرزەیەکی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلەی ڕێختەر ناوچەی شینگیانگی ڕۆژئاوای چینی هەژاند.

ئاماژە بەوەشکراوە، بوومەلەرزەکە بە بەهێزترین بوومەلەرزە هەژماردەکرێت، کە لەماوەی 50 ساڵی ڕابردوودا لە وڵاتەکەدا ڕوویدابێت و لەدوای ئەوەش چەندین باشبوومەلەرزە ڕوویانداوە.

ڕوونیکردەوە، بوومەلەرزەکە بەشێوەیەک بەهێزبووە، لە وڵاتانی دراوسێی وەک قیرغستان، کازاغستان هەستیپێکراوە و بەشێک لە هاوڵاتیان ماڵەکانیان جێهێشتووە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا