لەمەودوا ڕێگەنادرێت خوێندكاران كەسوكاریان بانگهێشتی ئاهەنگی دەرچوون بكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی پێنج بڕیاری نوێی سەبارەت بە بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی وێنەرگرتنی دەرچووانی زانكۆكە دەركرد، لەوانە چیتر رێگە نادرێت خوێندكاران میوان و كەسوكارەكانیان بۆ ئاهەنگی دەرچوونیان بانگهێشت بكەن.

زانكۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە: رۆژی چوارشەممە 10_5_2023، ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا، لەپاش بەدواداچوون وهەڵسەنگاندێكی ورد بۆ رێوڕەسمی وێنەگرتنی دەرچوونی خوێندكارانی ئەمساڵی خوێندن لەناو كەمپەسەكانی زانكۆ بەتایبەت دوای گوێگرتن لەگلەیی خوێندكاران و كەسوكاریان و مامۆستایان و كارمەندانی پرسگە و باخچەكان، وە لە پێناو پاراستنی پاكوخاوێنی، سەوزایی، ئارامی و هاتوچۆی ناو كەمپەسی زانكۆ لەلایەك و كەمكردنەوەی ئەركی دارایی سەرشانی كەسوكاری خوێندكاران و بەدەستهێنانی جۆرێك لە دادپەروەری بۆ خوێندكاران، پێنج بڕیار بۆ رێوڕەسمی وێنەگرتنی دەرچوون بۆ ساڵی خوێندنی داهاتوو (2023_2024) دەركران.

بەپێی راگەیەندراوەكە، بڕیارەكان بریتیین لەمانە:

1. وێنەگرتنی دەرچوون لەناو كەمپەس تەنها بە ئامادەبوونی (خوێندكارانی قۆناغی كۆتایی و مامۆستایانی كۆلێج) دەبێت.

2. هێنانی میوان و كەسوكار بۆ ناو كەمپەسەكانی زانكۆ بۆ بەشداری رێوڕەسمی وێنەگرتن رێگەپێنەدراوە.

3. رازاندنەوەی مێز وكورسی وهێنانی كۆمپانیای دیكۆرات ودیاری ودانانی خواردن وخواردنەوە وشیرینی وئاهەنگ گێڕان لەناو كەمپەس رێگەپێنەدراوە.

4. بەهیچ جۆرێك رێگە بەهێنانە ژورەوەی ئۆتۆمبێل بۆ ناوكەمپەس نادرێت لەژێر ناوی وێنەگرتن.

5. داواكردنی وێنەی دەرچوون لەلای وێنەگری زانكۆ كارێكی ئارەزومەندانەیە بۆ خوێندكاری دەرچوو.

لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتووە: خوێندكارانی دەرچوو دەتوانن ئاهەنگ وكاتەخۆشەكانی خۆیان لەگەڵ كەسوكارییان لە دەرەوەی كەمپەسی زانكۆ بەسەربەرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا