ماستەرپلانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئامادە دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ماستەرپلانێكی نوێ بۆ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دادەنرێت. بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئیدارەكەش دەڵێت، پێشتر ماستەرپلان هەبووە، بەڵام بەهۆی زیادەڕۆییەوە كارەكانی دواكەوتووە.

هەژار حەكیم، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رایگەیاند: پێش ئەوەی ببێتە ئیدارەی سەربەخۆ، ماستەری پلانی سۆران هەبوو، بەڵام بەهۆی هەبوونی زیادەڕۆییەكی زۆرەوە پڕۆسەكە دواكەوت، ئێستا سنوورەكە فراوان بووە و پێویستی بە ماستەرپلانێكی نوێیە، بۆیە بڕیاری لەسەر دراوە و دەسەڵاتی زیاتریش دراوەتە سەرپەرشتیاری ئیدارەكە بۆ یەكلاكردنەوەی كێشەكان.

رۆژی، 14-9-2021، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە فەرمی راگەیەندرا كە لە قەزاكانی سۆران، رواندز، چۆمان و مێرگەسۆر پێكدێت.

ژمارەی دانیشتووانی ئیدارەی سۆران نزیكەی 350 هەزار كەس دەبێت و رووبەری ئیدارەكە پێنج هەزار و 473 كیلۆمەتر چوارگۆشە دەبێت و بەهەر چوار قەزاكەوە لە 13 ناحیە و 797 گوند پێكدێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا