پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) پەیامێکی ئاراستەی کوردانی کەرکوک و ناوچە کێشە لەرسەرەکان کرد و تێیدا داوا دەکات، بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەمجومەنی پارێزگاکان، ئەرکێکی “ئاکاری و هۆشیارییەکی گرنگە”.
کەنەکە دەڵێت: کوردستانیانی هه‌موو ئه‌و شار‌و شارۆچكانه‌ی به درێژای دەیان ساڵ رووبەڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی راگواستن و ، ئاوارەکردن و كوشتوبڕ بوونه‌ته‌وه. رژێمە یەک لەدوای یەکەکانی عێراقیش بەردەوام لە هەوڵی گۆڕینی دیمۆگرافیا ناوچەکانتاندا بووە. ئه‌مڕۆ ئێوە له به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی دیكه‌دان ، تاقیكردنه‌وه‌ی گێڕانه‌وه‌ی شوناس و پاراستنی ئه‌و ناسنامه كوردستانیه فره‌ڕەنگ و هه‌مه چه‌شنه‌ی ئه‌و ناوچانه ، كه جگه له كورد گەل و پێكهاته‌ی دیكه‌ش کە لەدێر زەمانەوە لەوێ نیشتەجێن و پێكه‌وه هاوبه‌شانه ده‌ژین.
کەنەکە راشیگەیاند، چوون بۆ هه‌ڵبژاردن و به‌شداریكردن له‌و پرۆسه گرنگه‌دا، به تایبه‌ت بۆ كورد ئه‌ركێكی ئاكاری و هۆشیارییەکی گرنگە، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دیرۆكی سته‌مكاریه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه كه هێشتا له سه‌ر بنه‌مای ناسیونالیستانه‌ی ئه‌ویتر كارده‌كات كه نه‌ته‌وه‌كان ده‌بێت سه‌رده‌ست و ژێر ده‌ست بن.
لەکۆتاییدا کەنەکە دەڵێت: هیوادارین هەڵبژاردن لە کەشێکی ئازاد و ئارام، دیموکرات و شەفافدا بەڕێوە بچێت و لە ئاکامیشدا قۆناغێکی نوێی پێکەوەژیانی ئەرێنی بۆ هەموو خەڵکی کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکان لەگەڵ خۆی بێنێت.
پەیامەکەی کەنەکە لەکاتێکدایە کە بڕیارە 18ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەرێوەبچێت، لە شاری کەرکوکیش دوای 18 ساڵ هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی پارێزگا ئەنجام دەدرێت.