سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لەسەر لەشکرکێشی تورکیا بۆسەر خاکی هەرێمی کوردستان هاتەدەنگ

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لەسەر هێرشەکانی تورکیا بۆسەر هەرێمی کوردستان هاتەدەنگ و ڕایگەیاند، ئەمە پێشێلکارییە دژی سەروەری عێراق و هەڕەشەیە بۆسەر ئاسایشی نیشتمانی عێراق.

لەوبارەیەوە وتەبێژی سەرۆکایەتی عێراق ڕایگەیاند، “بەنیگەرانییەکی قوڵەوە لە ئۆپەراسیۆنی سەربازی تورکیا لە هەرێمی کوردستان دەڕوانین، دووبارەبوونەوەی ئەم ئۆپەراسیۆنانە بەبێ هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی عێراق سەرباری ئەوەی چەندین جار داوای ڕاگرتنیمان کردووە، جێی قبوڵ نییە”.

وتیشی، “لەم کاتەداکە جەخت لە پتەوکردنی پەیوەندییە ئەرێنییەکانمان لەگەڵ تورکیا دەکەینەوە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و چارەسەرکردنی دۆسیە ئەمنییەکان لەڕێی هەماهەنگی هاوبەشەوە، چونکە ئەم پڕۆسە ئەمنییە تاکلایەنەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بابەتێکە قبوڵناکرێت و پێویستە ڕێز لە سەروەری عێراق بگیرێت”.

وتیشی، “بڕیاری فەرمی عێراق و سیاسەتی یەکڕیزی دەرەوەی، بە بەردەوامی سەرنج دەخاتەسەر ئەوەی ڕەتیدەکاتەوە خاکەکەی ببێتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی ناکۆکی ئەوانی دیکە و ڕەتی دەکاتەوە هێرش بکرێتەسەر سەروەری وڵات و هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری وڵاتەکە بکرێت، وەکچۆن ڕەتی دەکاتەوە ببێتە شوێنی هێرش و هەڕەشە دژی هەر یەک لە دراوسێکانی”.

ڕۆژی دووشەممە كەجەكە ڕایگەیاند، شەوی سێشەممە سوپای توركیا بە هەماهەنگی و پشتیوانی پارتی، هێرشیان بۆ سەر هەرێمەكانی زاپ و ئاڤاشین دەستپێكرد، بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی هێزەكانی پاراستنی گەل لەو هێرشەدا سوپای توركیا زیانی زۆری بەركەتووە و 28 كەسیان لێكوژراوە و چەندین كەسیش بریندار بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا