پۆڵەتیکپرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، لەرێگەی دوو درۆنی خۆکوژییەوە هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و هێرشەکان تێکشکێندران.
بەگوێرەی زانیارییەکان، هێرشەکە کاتژمێر 10:40 خولەکی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لەرێگەی درۆنی خۆکوژییەوە ئەنجام دراوە.
هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئامانجی هێرشەکەبوون بەڵام لەلایەن سیستمی بەرگری هێزەکانی هاوپەیمانانەوە درۆنە بۆمبڕێژکراوەکان لە ئاسمانی فڕۆکەخانەکە تێکشکێندراوە.