ساڵی رابردوو لە هەرێم 10 کەس بەهۆی تەقینی مین و پاشماوە جەنگییەکان گیانیان لەدەستداوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەگوێرەی ئامارێکی دەزگای گشتیی مین، ساڵی رابردوو 10 کەس لە هەرێمی کوردستان بەهۆی مین و پاشماوە جەنگییەکان گیانیان لەدەستداوە.

دەزگای گشتیی کاروباری مین لە هەرێمی کوردستان پوختەی کارو چالاکییەکانی دەزگاکەی لە ساڵی رابردوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ساڵی پار 10 هاوڵاتی لە هەرێم بەهۆی تەقینەوەی مین و پاشماوە جەنگییەکان پێیاندا گیانیان لەدەسدتاوە و 13 کەسیش بریندار بوون.

بەگوێرەی ئامارەکەی دەزگای گشتیی کارووباری مین، ساڵی رابردوو 2 کەس لە هەولێر و 7 کەس لە سلێمانی و 1 کەس لە دهۆک بەهۆی مینەوە گیانیان لەدەستداوە.
هاوکات ژمارەی بریندارەکان بەگوێرەی پارێزگاکان بەم شێوەیەیە، هەولێر 4 کەس بەهۆی مینەوە بریندار بووە و ژمارەکە لە سلێمانی 4 کەسە و لە دهۆکیش 5 کەس بەهۆکاری تەقینەوەی مین و پاشماوە جەنگییەکان بریندار بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا