پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرلە‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له ئه‌نبار، رۆژئاوای عێراق بە درۆن لە لایەن میلیشیا شیعەکانی سەر بە ئێرانەوە بۆردومانكرا.
ئەوە گرووپە چەکدارییەکی کە خۆی وەک “مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق” ناساندووە، له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كه‌ی له ئه‌ستۆگرت و رایگه‌یاند، “له وه‌ڵامی تاوانكارییه‌كان له غه‌ززه، له رێگه‌ی درۆنه‌وه راسته‌وخۆ بۆردومانی بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌دمان له ئه‌نبار (رۆژئاوای عێراق) كرد” كه سوپای ئه‌مه‌ریكا وه‌ك بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی به‌كاری ده‌هێنێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پنتاگۆن (وەزارەتی بەرگری ئەمریکا)، لە رۆژی 17ـی تشرینی یەکەمەوە، بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان و سوپای ئەمریکا زیاتر لە 75 جار لە عێراق و سووریا بە مووشەک و درۆنی خۆکوژی کراونەتە ئامانج و زۆربەی هێرشەکانیش تێکشکێندراون.
بنکەی عەین ئەسەد دەکەوێتە پارێزگای ئەنبار و یەکێکە لە گەورەترین بنکە سەربازییەکانی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. زیاتر لە 2 هەزارو 500 سەربازی ئەمریکی لەو بنکەیە جێگیرکراون.