نرخی حەج بۆ ساڵی داهاتوو زیاد دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی هەرێم دەڵێت، بەهۆی زیادکردنی باج و رسووماتەکانی حکومەتی سعوودیە، ساڵی داهاتوو نرخی فەریزەی حەج زیاد دەکات.

نیاز نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نرخی فەریزەی حەج لە ساڵی داهاتوودا زیاد دەکات؛ بەجۆرێک هاوڵاتییان دەبێت بڕی چوار هەزار و 800 دۆلار بدەن بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج لەرێگەی ئاسمانییەوە و بە رێگەی ووشکانیش بڕەکەی چوار هەزار دۆلار دەبێت.

بە ووتەی بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێم، “سعودیە خزمەتگوزارییەکان، رسوومات و بەگشتی خەرجییەکانی نزیکەی 265 بۆ 270 دۆلار زیادیکردووە ئەوەش وایکردووە نرخی حەج بە رێگەی ئاسمانی و وشکانیش زیاد بکات.”

ئەوەشی خستووەتەڕوو:” ئەمساڵ 56 هەزار و 669 کەس ناویان نووسیوە بۆ ئەوەی فەریزەی حەج ئەنجام بدەن، کە هەر کەسێک بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی حەج 25 هەزار دیناری لێوەرگیراوە، بەوەش داهاتی بەڕێوەبەرایەتییەکە تەنیا لەرێگەی پڕکردنەوە فۆرمی حەج ملیارێک و 400 ملیۆن دینار بووە “.

لەبارەی ئەو داهاتەش دەڵێت:” بە رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیران بۆ پاڵپشتیی حاجییان بۆ پڕۆسەی حەج بەکارمانهێناوە، بۆ ئەوەی نرخیان لەسەر کەمتربکەینەوە، ئەگەر ئەو پارەیە نەکرابێتە سەر نرخی حەج ئەوە نرخ بەرێگەی ئاسمانی دەگەیشتە نزیکەی پێنج هەزار دۆلار و بە وشکانی 4170 هەزار دۆلار “.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا