دادگای باڵای فیدراڵی سکاڵای دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکی رەتکردەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاریدا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەکاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت و سکاڵای دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکەی رەتکردەوە.

سکاڵاکە لەلایەن سەفوەت ساڵح بەننا، بەربژێری بەرەی یەکگرتووی تورکمانی و نەجاح حەسەن تائی، بەربژێری هاوپەیمانیی سەرکردایەتیی سوننەکانی عێراقەوە تۆمارکرابوو کە تێیدا داوایانکردبوو هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دوابخرێت تا ئەوکاتەی وردبینی کۆتایی بۆ تۆماری دەنگدەرانی ئەو پارێزگایە ئەنجام دەدرێتەوە.

بڕیارە رۆژی 18ـی 12ـی 2023، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەبچێت و بە رەتکردنەوەی سکاڵای دواخستنی هەڵبژاردنەکانی کەرکووک، هەڵبژاردنەکان لەو پارێزگایەش ئەنجام دەدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا