وەزیری دارایی گرێبەستی وەرگرتنی 200 ملیار دیناری لە بانكی ڕەشید واژۆ كرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم رایگەیاند، وەزیری دارایی گرێبەستی وەرگرتنی 200 ملیار دیناری لە بانكی ڕەشید واژۆ كرد.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، ڕۆژی دووشەممە 11-12-2023 ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری لە شاری بەغداد گرێبەستی وەرگرتنی 200 ملیار دیناری وەك قەرز لە ڕێگای بانكی ڕەشیدەوە واژۆ كرد.

ئەوەشی خستەڕوو، لە چەند ڕۆژی ڕابردوشدا بەهەماهەنگی لەگەڵ نوێنەرایەتی هەرێمی كوردستان لە بەغداد سەرجەم ڕێكارەكان و گرێبەستی وەرگرتنی 500 ملیار دینارمان لە ڕێگای بانكەكانی ڕافیدەین و بانكی بازرگانی عێراقیەوە واژۆ كردووە.

هێمای بەوەشكرد، چاوەڕوانین لەنزیكترین كاتدا پارەكە بگاتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتمان لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا