بافڵ جەلال تاڵەبانی:ئێمە بە شوێنپێی سەرۆك مام جەلال و كاك كۆسرەتدا هەنگاو دەنێنین

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی کۆسرەت رەسوڵ عەلی، سیمبوولی باڵای یەکێتی كرد.

‎لە سەردانەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی لەنزیكەوە لە تەندروستیی كۆسرەت رەسوڵ عەلی پرسی و هیوای خواست هەمیشە لەشساغ و تەندروست بێت و بەمێژووە پڕ لە شكۆمەندییەكەیەوە وەک هەمیشە لەخزمەتی یەكێتی و كوردستاندا بێت.

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی رۆڵ و پێگەی بەرزی كۆسرەت رەسوڵ عەلی كرد لە مێژووی خەباتی گەلەكەمان و وتی، ئەزموونی دەوڵەمەند و پڕ لە شانازیی كاك كۆسرەت بۆ ئێمە قوتابخانەیە و وانەكانی قارەمانێتی و جوامێریی لێوە فێردەبین، ئێمە بەشوێنپێی سەرۆك مام جەلال و كاك كۆسرەتدا هەنگاودەنێنین و درێژەپێدەری ئەو سیاسەتە تەندروستە دەبین كە پەیڕەویان دەكرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا