پۆڵەتیک پرێس
نەتەوەیەکگرتووەکان: کۆرۆنا زیانی چوار ترلیۆن دۆلار بە جیهان دەگەیەنێت
پەککەوتنی گەشتە نێودەوڵەتییەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دەبێتەهۆی ئەوەی جیهان زیاتر لە چوار ترلیۆن دۆلار لەدەستبدات.
بەپێی راپۆرتێکی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ بازرگانی و گەشەپێدان، “لەسەر ئاستی جیهان ئەو زیانەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەکەرتی گەشتە نێودەوڵەتییەکانی گەیاندووە، تەنها لەساڵانی 2020-2021 بە زیاتر لەچوار ترلیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت”.
بەپێی راپۆرتەکە، بوژانەوەی کەرتی گەشتوگوزار پەیوەستە بە بەرفراوانی دابەشکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا لەجیهان، لەبەشێکی راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەدەکات تێکڕای وەرگرتنی ڤاکسین لەشوێنێک بۆ شوێنێکی دیکە یەکسان نییە بەجۆرێک لەهەندێک وڵات تەنیا %1ی دانیشتووان ڤاکسینیان وەرگرتووە، کەچی لەهەندێک وڵاتی دیکە زیاتر لە %60ی دانیشتوان ڤاکسینیان وەرگرتووە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لەچارەکی یەکەمی ساڵی رابردووەوە بەهۆی مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، دەرگای فڕۆکەخانەکان لەزۆربەی وڵاتانی جیهان بەڕووی گەشتیاراندا داخراوە و هێشتا گەشتکردن بەتەواوەتی ئاسایی نەبووەتەوە.