دامەزراوەی بەحرلعلوم دیداری نیشتمانیی یەکەم بۆ سەرۆک مام جەلال ئەنجامدەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 4_10_2023 دامەزراوەی بەحرلعلوم دیداری نیشتمانیی یەکەم بۆ سەرۆک مام جەلال لە شاری نەجەف بە ئامادەبوونی د. لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عیراق و بە سەرپەرشتی باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی ئەنجامدا.

لە دەستپێکی دیدارەکەدا فیلمێکی دۆکیۆمینتاری لەبارەی سەردانەکانی سەرۆک مام جەلال بۆ شاری نەجەف و دانانی بەردی بناغەی مەعهەدلعەلەمەین نمایشکرا، لە فیلمەکەدا جۆش و خرۆشی دانیشتوانی نەجەف بۆ سەرۆک مام جەلال بەدەردەکەوت.

دیداری نیشتمانیی یەکەم لە سێ تەوەر پیکهاتبوو تەوەرەی یەکەم: (سەرۆک تاڵەبانی لە چاوی هاوڕێیان و هەڤاڵانیدا) کە لەم دانیشتنەدا 10 کەسایەتی و مامۆستای زانکۆ قسەیان کرد، تەوەری دووەم: (پێودانگە سیاسییەکانی سەرۆک تاڵەبانی و فەلسەفەی لە بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا)، لەم دانیشتنەدا حەوت کەسایەتی و مامۆستای زانکۆ قسەیان کرد، تەوەری سێیەم: (بایەخە ئەدەبییەکانی سەرۆک تاڵەبانی و پەیوەندییە رۆژنامەگەری و میدیاییەکانی) لەم دانیشتنەدا پێنج کەسایەیی و مامۆستای زانکۆ قسەیان کرد.

جێگەی وەبیرهێنانەوەیە ئەم دیدارە لە چوارچێوەی شەشەمین ساڵیادی ژیانئاوایی سەرۆک مام جەلال-دا بەڕێوەچوو، شەشەمین ساڵڕۆژی ژیانئاوایی سەرۆک مام جەلال لە شاری سلێمانی دەستیپێکرد و لە شاری نەجەف کۆتایی هات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا