سەرۆكی میسر: كاتی ئەوەیە كۆتایی بە مەینەتییەكانی مرۆڤایەتی بێنین كە بەهۆی گۆڕانی كەشوهەواوە تووشی بووە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی میسر لە كۆنفرانسی گۆڕانی كەشوهەوا جەختی لەسەر كاركردنی هەموو وڵاتانی جیهان كردەوە بۆ چاك كردنی ژینگەی هەسارەی زەوی و ئاماژەی بەوەكرد، جیهان لە بەردەم دەیەیەكی چارەنووسسازدایە.

عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆكی میسر، لە 27ەمین كۆنفرانسی گۆڕانی كەشوهەوا كە لە وڵاتەكەی بەڕێوەدەچێت رایگەیاند، ئێستا كاتی ئەوەیە كۆتایی بە مەینەتییەكانی مرۆڤایەتی بێنین كە بەهۆی گۆڕانی كەشوهەواوە تووشی بووە.

سەرۆكی میسر وتی، كارەسات لە شوێنێك كۆتایی دێت و لە شوێنێكی دیكە دەست پێدەكات، هەزارن قوربانی بەدوای خۆیدا دەهێنێت و چەندین ملیار دۆلاریش زیان دەگەیەنێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەسارەی زەوی بووەتە شوێنێك كە مرۆڤایەتی بە بەردەوامی مەینەتی تێدا دەبینێت و سەرۆكی میسر لەبەردەم سەركردەكانی جیهاندا پرسیاری كرد، ئایا ئێستا كاتی ئەوە نییە كۆتایی بەو هەموو مەینەتییە بهێنن؟

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا