بلینکن: زیانە مەدەنییەکانی کەرتی غەززە دڵتەزێنە بۆ هەمووان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە میانی بەشداری کردنی لە بەرنامەیەکی راستەوخۆی کەناڵی سی ئێن ئێندا هەڵسەنگاندنی بۆ دوایین رەوشی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە کرد و باسی لە قوربانیانی مەدەنی کرد.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن سەبارەت بە زیانەکانی مەدەنی لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە لەمیانی پرسیارێکی پێشەشکاری کەناڵەکەدا سەبارەت بە خراپی دۆخی هاوڵاتیانی مەدەنی لە کەرتەکە رایگەیاند: ” زیانە مەدەنییەکان دڵتەزێنە بۆ هەموومان”.

بلینکن باسی ئەوەشیکرد، “لە سەردانەکەی هەفتەی رابردووم بۆ ئیسرائیل جەختم لە گرنگی پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی مەدەنی کردووەتەوە و بە ئیسرائیلم ووت کە ناکرێت ئەو کوشتارەی لە باکووری کەرتی غەززە روویدا لە باشووری کەرتەکەش دووبارە ببێتەوە”.

بلینکن ووتیشی، جەختیشم لەسەر ئەوەکردەوە کە دەبێت بە زووترین کات و بەشێوەیەکی کارا، هاوکارییە مرۆییەکان بگەیەندرێتە ئەو کەسانەی کە پێویستیان پێیەتی لە کەرتی غەززە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بلینکن، باسی لەوە کرد کە ئیسرائیل لە هەندێک ناوچەدا “ناوچەی ئارام”ی دروست کردووە و وتی: “دەبینین ئیسرائیل لەم بابەتەدا (پاراستنی مەدەنییەکان) هەنگاوی گرنگی ناوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا