سەرۆکوەزیرانی عێراق گەشتە هەولێر

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێک گەیشتە هەولێر و لەلایەن سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیی لێکرا.

ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، 9ی تشرینی دووەمی 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر پێشوازی لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق کرد.

ئەو سەردانەی سودانی لە کاتێکدایە کە دۆخی ناوچەکە هەستیارە و چەند پێشهاتێک هاتونەتە پێشەوە و چەندین کێشەی هەڵپەسێردراو لەنێوان هەرێم و بەغدادا هەیە کە چارەسەرنەکراون لە ناویاندا پرسی موچە و بودجەیە.

هاوکات فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق یاوەری سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات لە سەردانەکەی بۆ هەولێر.

چاوەڕوان دەكرێت سودانی لە سەردانەكەیدا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوەو پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و چەند پرسێكی دیكە تاوتوێ بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا