مەسعود بارزانی لەگەڵ حەیدەر عەبادی كۆبووەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق و سەرۆكی هاوپەیمانیی نەسر گەیشتە هەولێر و لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبووەوە.

لە دوای ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان لە ساڵی 2017 بۆ یەكەمجارە مەسعود بارزانی، سەرۆكی پێشووی هەرێم و سەرۆكی پارتی و حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی پێشووتری عێراق و سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر كۆدەبنەوە، لە كاتێكدا پێشتر چەندین جار بەیاننامە و لێدوانی توندیان دژ بە یەكتری بڵاو كردەوە.

ئەو كاتەی مەسعود بارزانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی هەرێم بوو بە هۆی لێكەوتەكانی ریفراندۆمەوە زیاتر لە نیوەی خاكی هەرێم كەوتەوە دەستی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی.

رۆژی 11 ی ئەم مانگە حەیدەر عەبادی، گەشتە شاری سلێمانی و لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق و هاوسەرۆكانی یەكێتی كۆبووەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا