بنکەی سەربازیی هەریر لە هەولێر بۆردوومانکرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جارێکیتر بنکەی سەربازیی هەریر لە هەولێر بۆردوومانکرایەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی کانوونی یەکەمی 2023، سەرچاوەیەکی ئەمنی بڵاویکردەوە، لەرێگەی فرۆکەی بێفرۆکەوانەوە هێرشکراوەتە سەر بنکەی سەربازیی هەریر لە هەولێر.

بەگوێرەی هەواڵی سەرچاوە عێراقییەکان، هێرشەکە کاتژمێر 11:30 خولەکی پێشنیوەڕۆ روویداوە.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشکراکرد، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە لەلایەن سیستمی بەرگری بنکە سەربازییەکەوە لە دووری بنکەکە خراوەتە خوارەوە، بەڵام هیچ ئاماژەیەکەی نەکرد بە زیانە گیانی و ماددییەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا