مامۆستایانی ناڕازی دەست بە خۆپشاندان دەکەنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، مامۆستایانی ناڕازی لەبەردەم پەروەردەی رۆژئاوا گردببنەوە و بایکۆت دووپات دەکەنەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، کاتژمێر 10ـی سەرلەبەیانی، بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیان و جێبەجێنەکردنی داخوازییەکانیان مامۆستایانی ناڕازی جارێکی دیکە دێنەوە سەر شەقامەکان و بایکۆتیش دووپاتدەکەنەوە.

مامۆستایانی ناڕازی دوێنێ شەممە لە کۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند کە ئەوان “خۆپشاندانی ساڵ” لە سلێمانی ئەنجام دەدەن و داوایان لە سەرجەم چین و توێژەکان کرد کە هاوشانی ئەوان، بێنە ریزی خۆپشاندانەکانەوە.

نزیکەی سێ مانگە، بەهۆی پێنەدانی مووچە و شایستە داراییەکانیان مامۆستایان و وانەبێژانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین و قەزای کۆیە، پرۆسەی خوێندن دەستیپێنەکردووەتەوە و  چارەنووسی خوێندکارانی ئەو سنوورە تا ئێستا دیارنییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا