لە دهۆك تەرمی مامۆستایەكی خانەنشین دەدۆزرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆك رایگەیاند، رۆژی سێشەممە، تەرمی مامۆستایەك دۆزرایەوە كە سێ رۆژ بەرلەئێستا لە ماڵ دەرچوە و نەگەڕاوەتەوە.

لە راگەیەندراوێكدا، هێمن سلێمان وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆك رایگەیاند: دوای سێ رۆژ لە بێسەروشوێنبونی، رۆژی سێشەممە، دوای لێكۆڵینەوە و گەڕانی هێزە ئەمنییەكان، تەرمی (موراد تۆما گۆرگیس) مامۆستای خانەنشین لە گوندی بابلۆ دۆزرایەوە.

وتی: بە گوێرەی قسەی كەسوكارەكەی، ئەو مامۆستایە نەخۆش بوە و سێ رۆژ لەمەوبەر لە ماڵ چوەتە دەرەوە بەبێ ئەوەی هیچ كەسێك ئاگاداری بێت یاخود زانیاریان لەبارەیەوە هەبێت بۆ كوێ دەچێت.

ئەوەشهاتووە، لە ئێستادا تەرمەكەی لە پزیشكی دادی دهۆكەوە رادەستی خانەوادەكەی كراوەتەوە و لێكۆڵینەوەش لەوبارەیەوە بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا