بنکەی سەربازی عەین ئەسەد بۆردوومانکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جارێکی دیکە هێزەکانی هاوپەیمانان و سەربازانی ئەمریکا لە بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار بە ئامانج گیران.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 15ـی تشرینی دووەم، بنکەی سەربازی عەین ئەسەد کە هێزەکانی ئەمریکای لێ جێگیرکراوە لە پارێزگای ئەنباری رۆژئاوای عێراق کرایە ئامانج.

هێشتا نازاندرێت هێرشەکە لەرێگەی درۆنەوە بووە یان مووشەک و هیچ لایەنێکیش بەرپرسیارییەتی هێرشەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پنتاگۆن، لە 17ـی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا زیاتر لە 55 هێرش کراوەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا و زیاتر لە 45 سەربازی ئەمریکا بەهۆی هێرشەکانەوە بریندار بوون.

بنکەی عەین ئەسەد دەکەوێتە پارێزگای ئەنبار لە رۆژئاوای عێراق و نزیکەی 2500 سەربازی ئەمریکا لێیە کە بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش و گرووپە تیرۆرستییەکان لەو بنبکەیە جێگیرکراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا