پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەرپرسانی باڵای وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا و هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەی كۆمیتەی بەڕێوەبەری جێبەجێكارییان بۆ پرسی پێشمەرگە لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە هەولێر ئەنجامدا.
لە راگەیەندراوێكدا هاتووە، كۆبوونەوەكە بۆ هەڵسەنگاندنی ئەو پێشكەوتنانە بوو كە لە پرۆسەی چاكسازی لە هێزی پێشمەرگەدا بەدیهاتوون لە چوارچێوەی یاداشتنامەی لێكگەیشتنی نێوان وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا و وەزارەتی كاروباری پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا و ئەیلوولی 2022 نوێ كراوەتەوە.
كۆمیتەكە ئەو پێشكەوتنانەی خستە ڕوو كە بۆ چاكسازیی لە هێزی پێشمەرگەدا بەدەستهاتوون، هەروەها لەسەر خاڵە سەرەكییەكان بۆ ساڵی داهاتوو ڕێككەوتن وەك بەشێك لە پابەندیی هاوبەش و درێژخایەن بۆ یەكخستنی هێزی پێشمەرگە لە چوارچێوەی وەزارەتی كاروباری پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا و بنیاتنانی هێزێكی پیشەیی كە بتوانێت تێكشكاندنی یەكجارەكیی داعش مسۆگەر بكات.
وەزارەتی كاروباری پێشمەرگە پێشكەوتنی بەرچاوی لە پرسی چاكسازی لە پێكهاتەی دارایی و هێزەكاندا بەدەستهێناوە. وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا و وەزارەتی كاروباری پێشمەرگە بە خۆشحاڵییەوە دەڕواننە بەردەوامیی هەوڵەكانی چاكسازی كە لە یاداشتنامەی لێكگەیشتنی نێوان وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا و وەزارەتی كاروباری پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە 2022 دا هاتووە. وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا پشتگیری لە گەلی عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە دەكات بۆ بنیاتنانی عێراقێكی بەهێز و سەقامگیر و خاوەن سەروەری.