ئەمڕۆ یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە7ی تشرینی دووەم، یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر ئاستی باڵا کۆببنەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پیرمام کۆدەبنەوە و پرسی ئەمنی و موچەی فەرمانبەران و خزمەتگوزارییە گشتییەکان تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە دەبێت.

بەپێی زانیارییەکان، شاندەکەی یەکێتیی لەلایەن بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان سەرۆکایەتی دەکرێت، شاندەکەی پارتیش لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە سەرۆکایەتی دەکرێت، هەروەها قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا ئامادە دەبن.

لەدوای کۆنگرەی پێنجەم، یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ئەمە یەکەم کۆبوونەوەیەتی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان و بڕیارە لە داهاتوودا لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی دیکەشدا کۆببنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا