تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە بەتۆمەتی فێڵکردن لە هاوڵاتیان لە چەند بنکەیەکی پۆلیسەوە داواکرابوو

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، بنکەی پۆلیسی سەرا دوێنێ سێشەممە 24-10-2023، تۆمەتبارێکیان دەستگیر کرد کە لەچەند بنکەیەکی پۆلیسەوە داواکراو بوو بەتۆمەتی فێڵکردن لەهاوڵاتیان.

ئەمڕۆ چوارشەممە25ی تشرینی یەکەم، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە،”دوای ئەوەی تۆمەتبارێک لەلایەن بنکەکانی پۆلیسەوە داوا کراو بوو، لەهەڵمەتێکدا توانرا لە لایەن بنکەی پۆلیسی سەراوە دەسگیربکرێت.

ئاماژەی بەوەکرد، “دوای کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر تۆمەتبار، مەفرەزەکەی بنکەی پۆلیس سەرا دەچنە شوێنی تۆمەتبارەکە، دوای هەڵاتنی تۆمەتبار، لە لایەن مەفرەزەکەی پۆلیسی ناوبراو دەستگیردەکرێت”.

ڕوونیکردەوە، تۆمەتبار (ب، ی، م) 10 دۆسیەو 10 فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە لە بنکەکانی پۆلیسەوە، لە ئێستادا بەفەرمانی دادوەر تۆمەتبارەکە ڕاگیراوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا