كۆمسیۆن تیروپشك بۆ لیستی كاندیدەكانی هەڵبژاردن دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایدەگەیەنێت “رۆژی چوارشەممە بەشێوەی ئەلیكترۆنی تیروپشك بۆ لیستی كاندیدەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمان دەكرێت”.

بڕیارە لە 10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، بۆ ئەو هەڵبژاردنەش زیاتر لە سێ هەزار و 500 كەس خۆیان کاندید کردوە.

لەراگەیەندراوێكدا، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند “بڕیارە دوو سبەی 7ی تەموز بە شێوەی ئەلیكترۆنی تیروپشك بۆ لیستی كاندیدەكان بكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش داوای لە نوسینگەکانی کۆمسیۆن لەپارێزگاکانی عێراق كردووە ئامادەكاری بۆ ئەنجامدانی ئەو پرۆسەیە بكەن”.

لەراگەیەندراوەكەدا كۆمسیۆن داوای لە وەزارەتی خوێندنی باڵا کردوە ناوی مامۆستایانی زانکۆ بە لیستێک بۆ رەوانە بكە، چونکە مامۆستایانی زانكۆ دەكرێن بە بەڕێوبەری بنکەکانی دەنگدان، هەروەها پێدانی ژمارە بە كاندیدەكان ھاوشێوەی ھەڵبژاردنەكانی پێشو نابێت و بەشێوەی ئەلیكترۆنی دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا