ھەڤاڵ ئەبوبەکر: شەڕ لە بەردەمی ماڵەکانماندایە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارێزگاری سلێمانی ھۆشداری دەدات و دەڵێت ئێستا شەڕ لە بەردەمی ماڵەکانماندایە و دەبێت ستراتیژێکی یەکگرتووی نیشتمانیی کوردستانیی ھەبێت و خۆمان تێکەڵی شەڕە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان نەکەین.

ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، جەنگێکی جیھانیی ڕانەگەیەندراو لە دنیادا بەرپابووە، ئاگرەکەی لە ئۆکرانیا ھەڵگیرسا، بەزۆر شوێندا تێپەڕی، گەیشتە فەلەستین، دواتر سوریاو لوبنان، ئێستا لە بەردەمی ماڵەکانماندایە.

راشیگەیاندووە، وزە و زەوی کشتوکاڵیی و بەرھەمە خۆراکییەکان و ئاوو ژینگە و سەرچاوەکانی کەرەستەی خاو، و ڕێڕەوی نوێی بازرگانیی لە زۆربەی زۆری ئەم جیھانەدا لە قەیراندان، ھەموو ئەوانە بۆ جیھان ھەڕەشەن، لە کوردستاندا دەرفەتن، تەنیا ئەگەر یەکبونێکی نیشتمانیی و سەرێکی کۆکەرەوەو بیرێکی وردو تیژ ھەبێت و بەرنامەو ستراتیژێکی یەکگرتووی نیشتمانیی کوردستانیی ھەبێت.

ھەڤاڵ ئەبوبەکر بە پێویستی دەزانێت ھەرێمی کوردستان خۆی تێکەڵی ئەجێنداو پیلان و ململانێ و شەڕە ناوچەیی و نێودەڵەتییەکان نەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا