وەزارەتی بەرگریی عێراق هێزە سەربازییەکان دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەگوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق کە ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای عێراق کراوە، فەرمانکراوە بە چالاککردنی هێزە سەربازییەکان و ئامادەکاری بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو.

ئەمڕۆ 3ـی تشرینی دووەمی 2023، بەڵگەنامەیەک کە لە بەرواری 28ـی مانگی رابردوو دەرکراوە ئاماژە بە فەرمانێکی وەزارەتی کە بۆ سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپا دەرچووە هاتووە، وەزارەتی بەرگری عێراق بە نوسراوێکی فەرمی و لەژێر رۆشنایی ئەو بارودۆخەی ئێستا عێراق‌ و ناوچەكەی پێیدا تێپەڕدەبێت، ژمارەیەك رێنمایی دەركرد، لە نوسراوەکەدا هاتووە کە سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپا دەست بکات بە دابەشكردنی تانك و جێگیرکردنی فرۆکە و چەک و پاراستنی سەرجەم كۆگا سەربازییەكان لەگەڵ دەستەبەركردنی تۆڕی گواستنەوەی بەدیل بۆ بارەگاكان، هەروەها دەزگای هەواڵگری سەرجەم سەرچاوەكانی چاودێری تەكنیكی كارا بكات‌ و پشكنینیان بۆ بكات‌ و دڵنیا بێت لەوەی كاردەكەن.

بەگوێرەی نوسراوەکە ئەم رێنماییانە بۆ سەرۆکایەتی ئەرکان، لەژێر رۆشنایی بڕیارێکی سەرۆککوەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدرارەکان دەرکراوە:

1- هەڵبژاردن و چالاککردن و ئامادەکردنی بارەگای بەدیل و دابینکردنی پەیوەندی و دەستەی کارمەندانی کارا بۆیان.
2- بڵاوەپێکردن و چالاککردنی سەرجەم کۆگا سەرەکییەکان (کۆگاکانی تەقەمەنی و چەک و ئامێرەکان).
3- ئامادەکردنی فەرماندەیی فڕۆکەوانی هێزی ئاسمانی سوپای عێراق و بڵاوکردنەوەی سەرجەم فڕۆکە جەنگییەکان و دابینکردنی پاسەوانی تەواوەتی و بەشێوەیەک کە ئامادەبن بۆ هەر ئەرکێک کە لە داهاتوودا پێیان دەستپێردرێت.
4- دابینکردن و بڵاوەپێکردنی زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی سەربازی تایبەتمەند بۆ زیاتر لە شوێنێک لەلایەن فەرماندە مەیدانییەکان و دەستەبەرکردنی پاراستنیان.

May be an image of ticket stub and text

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا