پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
رۆزی كەیڤ، كونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان، لەگەڵ ئاشتی عبدوڵڵا راوێژكاری تایبەتی جێگری سەرۆك وەزیران كۆبوویەوە و پێكەوە باسیان لە هەماهەنگی و كاركردنی زیاتر كرد بۆ دابین كردنی دەرفەتی یەكسان لەهەموو بوارەكاندا هەروەها لەدواپێشهات و پرسی هەڵكشانی توندوتیژی خێزانی لە هەرێمی كوردستان كرد.
لە كۆبوونەوەدا كە رۆژی 17ی ئابی 2023 لە لە نوسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی لە سلێمانی بەڕێوەچوو، تیشك خرایە سەر دۆخی ژنان لە هەرێمی كوردستان و پرسی هەڵكشانی ژمارەكانی توندوتیژی خێزانی و هۆكار و چارەسەرەیش خرانەڕوو.
دواتر پلانی نوسینگەی جێگری سەرۆك وەزیرانی خستەڕوو بە هاوكاری و هەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەكان لەپێناو بڵاو كردنەوەی هوشیاری زیاتر و رێگری كردن لە هەر جۆرە توندوتیژییەك، ئاشتی عەبدوڵڵا داوای كرد خاتوو رۆزی كەیڤ بەردەوام هاوكاریان بێت تاكو بتوانن پێكەوە سنورێك بۆ ئەو پێشێلكاریانەی كە هەن دابنرێت.
كونسوڵی بەریتانیا ستایشی هەوڵەكانی نوسینگەی قوباد تاڵەبانی كرد كە بەردەوامن لەهەوڵەكانیان بۆ چارەسەر كردن و بنبڕ كردنی ئەو دیاردەیە و ئامادەیی خۆی و وڵاتەكەشی نیشاندا بۆ هەماهەنگی زیاتر لەو بارەیەوە