لووتكەی قاهیرە دەستی پێكردو ئیسرائیلیش بەشدارە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە 21_10_2023، لووتكەی ئاشتی قاهیرە دەستیپێكرد و لەسەر بانگهێشتی عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسر، چەندین وڵات بەشدارییان كردووە لەنێویاندا ئیسرائیل لەو لووتكەیە بەشدارە. توونس و جەزائیر رەتیانكردبووەوە بەشداری بكەن.

بەپێی میدیاكانی میسر، زۆربەی سەرۆك و نوێنەری وڵاتان بەشدارییان لەو كۆبوونەوەیە كردووە و لەناویاندا مەحموود عەباس سەرۆكی فەڵەستین، ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا، شا عەبدوڵڵای دووەم شای ئوردن، هەروەها ئەمیری قەتەر، ئەمیری كوێت، سەرۆكوەزیرانی عێراق، سەرۆكی مۆریتانیا لەو لووتكەكە ئامادەن. چارڵ میچاڵ سەرۆكی ئەنجومەنی ئەوروپا، ئەردۆغان سەرۆكی توركیا، لەگەڵ مەغریب، بەحرێن، ئەڵمانیا بە نوێنەرایەتیی وەزارەتی دەرەوە بەشدارییان كرد، جیا لەوەی وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی ئاسایشی جیهانی لەو لووتكەیە بەشدارن.

ئەنتۆنیۆ گۆتێریس ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان بەشداری لەو لووتكەیە كردووە، لەگەڵ ئامادەبوونی یۆنان، ئیمارات، سعوودیە، ئیتاڵیا و قوبرس.

لە 7ی مانگی تشرینی یەكەمەوە‌ بە دەستپێشخەریی حەماس جەنگی نێوان ئیسرائیل و حەماس دەستیپێكرد، بەپێی ئامارەكان تائێستا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی كوژراون و ژمارەی بریندارانیش زیاتر لە سێ هەزار كەسە. بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستینیش بەر لەوەی كارەساتی نەخۆشخانەكە روو بدات، ژمارەی كوژراوانی كەرتی غەززە زیاتر لە چوار هەزار فەڵەستینی كوژراون، زیاتر لە 13 هەزار كەسیش برینداربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا