هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە ماڵی عەمار حەکیم کۆدەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار ڕایگەیاند، “هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە ماڵی عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمە کۆبوونەتەوە”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاماژەی بەوەکرد، “لە ئێستادا هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە ماڵی عەمار حەکیم لە کۆبوونەوەدان”.

هاوکات، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیارە گفتوگۆ بکرێت لەسەر قەیرانی سیاسی ئێستای عێراق و لێدوانی ئەم دواییانەی موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر.

ئەوەشی خستەڕوو، یەکێکی دیکە لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە پێکهێنانی حکومەت دەبێت.

ڕۆژی چوارشەممە موقتەدا سەدر داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی کرد.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک