یەکێتی ژمارەیەک گۆڕانکاری نوێی راگەیاند

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی پێنج شەممە 19-10-2023 مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبوەوەو تێیدا ستران عەبدوڵڵا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بە لێپرسراوی سکرتاریەتی مەکتەبی سیاسی یەکێتی هەڵبژاردرا.

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند : لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسیدا ستران عەبدوڵڵا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بە لێپرسراوی سکرتاریەتی مەکتەبی سیاسی یەکێتی هەڵبژاردرا.

سەعدی پیرە وتیشی: هاوکات لەتیف نێروەیی ئەندامی سەرکردایەتی وەک لێپرسراوی بۆردی راگەیاندن و نەجمەدین فەقێ عەبدوڵڵا وەک لێپرسراوی بۆردی هۆشیاری هەڵبژێردران، کە هەردوو بۆردەکە سەربە مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیارییە.

لەپێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پەسەندکردنی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی، مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی ناوەکەی گۆڕدرا بۆ مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا