حكومەتی هەرێم بەلێبڕینی موچەی فەرمانبەران پارە پاشەكەوت دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
حكومەتی هەرێمی كوردستان بەلێبڕینی موچەی فەرمانبەران پارە پاشەكەوت دەكات، ئەوەش بەپێی سەرچاوەیەكی ناو ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم.

سەرچاوەكە، بەمەرجی ئەوەی ناوی نەهێنرێت، قسەی بۆ “پۆڵەتیك پرێس” كردو ئاشكراشیكرد، لەكۆبوونەوەی رۆژی دوو شەممەی رابردووی ئەنجوومەنی وەزیران باس لەوە كراوە، كە نابێت لێبڕینی موچەی فەرمانبەران بەردەوام بێت، بەڵام مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت رەتیكردووەتەوە.

سەرچاوەكە ئاشكراشیكرد، مەسرور بارزانی سەرەڕای سووربوونی لەوەی دەبێت لێبڕینی موچە بەردەوام بێت، جەختیكردووەتەوە، ئەگەر بودجەی پێویستیشان لەبەردەست بێت، ئەوە موچە هەر بەلێبڕین دابەش دەكەن، بۆ ئەوەی لەو بڕە پارەی لەبەردەستییانە هەندێك پارە بۆ مانگەكانی داهاتوو پاشەكەوت بكەن.

حكومەتی هەرێم ماوەی رابردوو بۆ دابەشكردنی موچەی مانگی دووی ساڵی 2020 بڕیاریدا بەرێژەی 21% موچەی فەرمانبەران ببرێت، كە بۆ مانگی سێش بەهەمان میكانیزمی مانگی دوو موچە دابەش دەكات.

حكومەتی هەرێم بۆ دابەشكردنی موچە پێویستی بە 895 ملیار دینارە، كە بەپێی روونكردنەوەیەكی وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ ئەم مانگە بڕی 730 ملیاری لەبەردەستەو بەوەش كورتهێنانی دەبێـت، بۆیە بە لێبڕینەوە موچە دابەش دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا