پاسپۆرتی سلێمانی ئاگادارییەک بۆ هاوڵاتییان بڵاودەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی، ئاگادارییەکی بۆ هاوڵاتیانی پارێزگای ھەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ئیدارەی ڕاپەڕین و چەمچەماڵ بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە2ی تشرینی یەکەم، پاسپۆرتی سلێمانی ڕایگەیاند،” هاوڵاتیانی بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرتی ھەڵەبجە، نوسینگەی پاسپۆرتی گەرمیان، نوسینگەی پاسپۆرتی ڕانیە و نوسینگەی پاسپۆرتی چەمچەماڵ ئاگادار دەکەینەوە، ئەوانەی دەیانەوێت مامەڵەی دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرتی جۆری (A)بکەن، ئەوا پێویستە بۆ پێدانی ڕسوماتی پاسپۆرت(کارتی بانکی)یان هەبێت”.

ئاماژەی بەوەکرد، لەئێستادا خەریکی دانانی ئامێری ئەلەکترۆنی خوێندنەوەی کارتی بانکین بەمەبەستی گۆڕینی سیستەمی پێدانی پارە لە شێوەی کاش(وەصل) بۆ (کارتی بانک).

جەختیکردەوە، دەبێت ھاوڵاتیان ئاگاداربن پێش وەختە، کە مامەڵەی دەرھێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرتیان ھەبوو لە بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرتی ھەڵەبجە، نوسینگەی پاسپۆرتی گەرمیان،  ڕانیە و چەمچەماڵ پێویستە کارتی بانکییان پێبێت بۆ جێبەجێکردنی مامەڵەکانیان.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا