هەڵمەتی یەك ملیۆنی نەمام رواندن بەردەوامە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەسەر بڕیار و راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەنگاوەكانی رواندنی نەمام و سەوزكردنی كوردستان چڕتر دەكرێتەوە بۆ بەدیهێنانی ئامانجە ژینگەییەكان و پاراستنی دارستانەكان، بۆ ئەو مەبەستە و لەپرۆژەی پاركی دارستانی رازیانە لەپارێزگای سلێمانی دەست بەئامادەكارییەكان كرا بۆ رواندنی نەمام.

لەبارەی ئەم قۆناغەشەوە، هاوكار جەلال بەرێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی رایگەیاند لەچەند مانگی رابردوو هەڵمەتەكەمان لەشەش پرۆژەدا بەڕێوەبرد و ئێستاش دوای ڕەوینەوەی ئەو شەپۆلە سەرما و سۆڵەیەی سنوری پارێزگاكەمانی گرتبۆوە دەستمان كردەوە بەكارەكانی هەڵمەتەكە لەنێو سنوری چالاكی بەڕێوەبەرایەتیماندا بۆ ئەو مەبەستە ئێستا لە پرۆژەی دارستانی خدران و پاركی رازیانە و لەرۆژانی داهاتوشدا لەچەندین پرۆژەی دارستانیدا دەست بە نەمام ڕواندن دەكەین.

هەر لەوبارەیەوە قادر محەمەد حسێن لێپرسراوی پرۆژەی پاركی دارستانی رازیانە وتی ئەمڕۆ دەستمانكرد بەئامادەكارییە پێویستەكان لەدروستكردنی هێڵی گرادۆنی و لێدانی چاڵ و دانانی سیستمی ئاودێری بۆ ئەو بەشەی پرۆژەكەمان كەپێویستی بەسەوزكردنە و لەسەر راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی نەمامی پێویستی بۆ دابین دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا