کەشناسی: لەم شوێنانە باران دەبارێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمرۆ کەشەکە لەنێوان هەورو نیمچە هەور دەبێت و لە هەندێک شوێن ئەگەری برووسکە و باران بارین هەیە.

دەستەی کەشناسی هەرێم، کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 2-10-2023، /ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت , لەناوچە شاخاوویەکان ئەگەری بروسکە و تاوە باران هەیە بەتایبەتی لەناوچە شاخاوویەکانی سنووری پارێزگای دهۆک , هەروەها ئەگەری تۆزێکی سووک هەیەلەناوچەکانی باشووری هەرێم.

هەروەها بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ و لەناوچە شاخاوییەکانیش بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن

کەشناسی هەرێم دەربارەی کەشی پێشبینیکراوی سبەی سێشەممە 3-10-2023، رایگەیاند، ئاسمان بەگشتی لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت , ئەگەری تاوە باران و بروسکە ی پچرپچر هەیە لە ناوچە جیاجیا کانی هەرێم و پلەکانی گەرما بەگشتی نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ دووشەممە بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 29 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 26 پلەى سیلیزى
دهۆک : 31 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 32 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 29 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 24 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 17 پلەى سیلیزى
سۆران : 27 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 35 پلەى سیلیزى

هاوکات، کەشناسی سلێمانی رایگەیاند، لەكەڵ دەسپێكی یەكەم بارانی ئەمساڵ 0.5 ملم لە وێسگەی كەشناسی سلێمانی تۆمار كرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا