خوێندنی باڵا ئاگادارییەک بۆ سێ یەکەمەکان و هەڵگرانی بڕوانامە باڵاکان بڵاودەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، پرۆسەى وردبینى کردن لە دۆسیەى سێ یەکەمەکان و هەڵگرانى بڕوانامە باڵاکانى زانکۆکانى هەرێم کە دانیشتوى ناوچەکانى دەرەوەى هەرێمن دەستیپێکرد،

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاویکردەوە،” لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان پرۆسەى وردبینى کردن لە دۆسیەى سێ یەکەمەکان و هەڵگرانى بڕوانامە باڵاکانى دەرچووى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان کە دانیشتوى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستانن بەمەبەستى دامەزراندنیان دەستیپێکرد”.

ئاماژەی بەوەکرد، لەو چوارچێوەیەدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێم ئاگادارى سەرجەم سێ یەکەمەکان و هەڵگرانى بروانامە باڵاکان دەکات، کە یاساکانى ژمارە (59) و (67) دەیانگریتەوە بۆ دامەزراندن لەسەر میلاکى حکومەتى عێراق، پێویستە سەردانى ئەم بەستەرە (confirm.iraqi-fpsc.gov.iq) بکەن، بەمەبەستى وردبینى کردن و هەڵەچنینى داتاکانیان، هەروەها جەختکردنەوە لەسەر راستى و دروستى ئەو داتایانەى لە فۆرمەکانیان داتا کراوە. بۆیە هەر دەرچوێک ئەگەر هاتوو لە داتاکان کێشەى هەبێت و نەتوانێت چارەسەرى بکات دەتوانێت لە ڕێگەى ئێمەیڵى وەزارەت ([email protected]) وێنەیەک لە داتاکەى خۆى بنێرێت و هەڵەکان دەستنیشان بکات بەمەبەستى راستکردنەوەى.

هاوکات، وەزارەتى خوێندنى باڵا ئاگادارى دەرچوان دەکاتەوە هەر دەرچویەک دواى ئەوەى سەرجەم داتاکانى راست و دروست بوو، پێویستە داتاکان لە فۆڕمى ئەلیکترۆنى داتا بکات و پەسەندى بکات و بینێرێت، بۆ ئەوەى بێ بەش نەبێت لە دامەزراندن، هەروەها بەستەرەکە تاکو ئەمڕۆ سێشەممە سەعات (12)ى شەو کاراییە بۆ دەرچوان.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا